کاسیاس مێسی هانده‌رم بووه‌ تا ئاستم به‌ره‌و پێش ببه‌م




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -


لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئیكه‌ر کاسیاسی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئیسپانی‌ و گۆڵپارێزی‌ پێشووی‌ یانه‌كانی‌ ڕیاڵ مه‌درید و پۆرتۆی‌ پرتوگالی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ مێسی‌ و ئاسته‌كه‌ی‌ هانده‌ری‌ ئه‌م بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌ره‌ به‌ ئاستی‌ خۆی‌ بدات .

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ چانسم نه‌بووه‌ كاتێك له‌به‌رامبه‌ر میسی‌ یاریم كردووه‌ ، به‌لاَم چانسم له‌وه‌ بووه‌ كه‌ سود له‌ ساته‌كانی‌ یارییه‌كه‌ وه‌ربگرم و بره‌و به‌ توانا و ئاستی‌ خۆم بده‌م .

كاسیاس ده‌شڵێت مێسی‌ به‌ باشترین یاریزانی‌ جیهان ده‌زانم و ده‌ڵێت تا ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كانی‌ جیهان ، ئیكه‌ر كاسیاس چه‌ندین ساڵ گۆڵپارێزی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ و له‌ یارییه‌كانیاندا له‌به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ مێسی‌ چه‌ندین جار تۆڕی‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی‌ هه‌ژاندووه‌ .





PM:08:35:23/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌