‌هۆكار و نیشانه‌كانی سه‌رسوڕان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر



ته‌ندروستی‌ - 

سەرگێژبوون حاڵەتێکە یان دەتوانین بڵێین نیشانەیەکە کە تێیدا وا هەست دەکەیت کە ژینگەی دەوروبەرت دەسوڕێتەوە بەدەورتدا، ئەم حاڵەتەش هەندێ جار لەوانەیە بە ڕێژەیەکی کەم بێت وە دەکرێت زۆر تووند بێت بە شێوەیەک هاوسەنگی خۆتت پێ ڕانەگیرێت و کاربکاتە سەر فرمانی ڕۆژانە، دكتۆر نەبەز پسپۆڕی نەخۆشیەکانی قوڕگ و گوێ و لووت له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

سەرسوڕان یان سەرگێژبوون زۆربەی کات بەشێوەیەکی کتوپڕ درووستدەبێت وە بۆماوەی چەند چرکەیەک کاریگەریەکەی بەردەوام دەبێت ، بەڵام لە هەندێ کاتدا ئەگەری ئەوە هەیە کە بۆماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە، ئەگەر سەرسوڕانەکە بەشێوەیەکی زۆر و بە تووندی بوو ئەوا نیشانەکانی بە جێگیری دەمێنێتەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کە تێیدا بەڕێکردنی ژیانی ئاسایی زەحمەت دەبێت لەو ماوەیەدا.

ئەو نیشانانەی کە پەیوەندیدارە بە سەرسوڕانەوە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
- لەدەستدانی هاوسەنگی لەش ، بەشێوەیەک توانای بە پێوە وەستان و ڕۆشتنت نامێنێت یان بە زەحمەت دەتوانیت.
- هەستکردن بە نەخۆشی.
- سەرگێژی و ووڕی.

هۆکاری سەرگێژبوون یان سەرسوڕان چییە؟

بەزۆری هۆکاری زانراو و باو بریتییە لە دروستبونی کێشە لەو بەشەی گوێی ناوەوە کە بەرپرسە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی ، هەرەوەها لەوانەیە بەهۆی بوونی کێشە بێت لە بەشێکی تایبەتمەندی خانەکانی مێشک.

هۆکارەکانی درووستبونی ئەو کێشانە بریتیین لەمانەی خوارەوە:-
- هەندێ جۆری جوڵەی سەر کە دەبێتە هۆی سەرسوڕان کە ناسراوە بە BPPV.
- سەر ئێشەیەکی تووند ، یان لایەکی سەر migraines.
- هەوکردن و التهاباتی گوێی ناوەوە.
- هەوکردنی دەمارە خانەکانی ناوەوەی گوێ ، کە فرمانیان ناردنی نامەی ڕاگەیاندنە بۆ مێشک بۆ کۆنترۆڵکردنی هاوسەنگی.

بە پشت بەستن بەو حاڵەتانەی کە هۆکارن بۆ سەرسوڕان کە لەسەرەوە باسمان کردن ئەوا دەتوانین چەند نیشانەیەکی دیکە زیاددبکەین لەکاتی سەرسوڕان و سەرگێژبوون لەوانە:-
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی (تـا).
-زرنگانەوەی گوێ.
-کەمبوونی توانای بیستن یان لەدەستدانی بیستن.
-هەندێ جار دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.



PM:03:35:22/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 22771 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌