ته‌ندروستی -
دكتۆره سڤیتلانا فۆس پسپۆڕی خۆراك و پزیشكێكی ڕوسیه كاریگه‌ریه ئه‌رێنیه‌كانی خواردنی سیر له‌سه‌ر دڵ و ملوله‌كانی خوێن باس ده‌كات له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" له‌ناو سیردا كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی زۆر به‌سوود هه‌یه بۆ ته‌ندروستی و له‌ناویاندا پێكهاته‌ی"ئه‌لیسین" كبریت هه‌یه و ئه‌مه‌ش دژه هه‌وكردنێكی به‌هێزه"
سیری فرێش زۆر به‌سوود تره له‌و جۆره سیره‌ی گه‌رمكراوه و هه‌تا زیاتر گه‌رم بكرێت ئه‌وه زیاتر سوده‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و پێكهاته‌ی "ئه‌لیسین" ته‌نها له‌ناو سیردا هه‌یه و باشتریش وایه سیر پێش ئه‌وه‌ی بخورێت پارچه بكرێت.
ئه‌م پزیشكه‌ی بواری خۆراك داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 15 گرام له سیر بخوات بۆ ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و دڵ و ملوله‌كانی خوێنیان ته‌ندروست بێت به‌ڵام زۆر خواردنی زیاتر له پێویست زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.