پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی پێكانی ئیسكۆ ئالاركۆنی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕاگه‌یاند .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئیسكۆ له به‌سته‌ره‌كانی ڕانیدا دووچاری پێكان هاتووه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بۆ یارییه‌كه‌ی ڤالێنسیا دوورخراوه‌ته‌وه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی شاهانه باسی ماوه‌ی دووركوتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی نه‌كردووه ، به‌لاَم به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ ئه‌و یاریزانه دوو تا سێ هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.