شه‌تڕه‌نجی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك پاڵه‌وانی‌ عێراقه‌وه‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بێ‌ كۆڵ نه‌دان و به‌رده‌وام ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن تا له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ داهاتووی‌ كوردستان و عێراق دا بتوانن نازناوه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك یاریزانی‌ نێو شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ پاڵه‌وانی‌ عێراقن و له‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێڕاقدان و وه‌ك یاریزانانی‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش به‌شاری‌ چه‌ندین پاڵه‌وانێتی‌ ده‌ره‌كی‌ به‌هێزیان كردووه‌ و ئه‌نجامی‌ به‌رچاویان هه‌بووه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ به‌رده‌وامی‌ دانی‌ تیپه‌كه‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تییپه‌كه‌مان له‌ژێر  ڕێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ دا مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و پاش وه‌ستانی‌ مه‌شقه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ به‌لاَم خۆش به‌ختانه‌ له‌ ئێستادا یاریزانان ده‌ستیان به‌ مه‌شقه‌كان كردۆته‌وه‌ .

ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ و گه‌شبینی‌ خۆشی‌ ڕاگه‌یاند له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رچاو له‌ خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ داهاتووی‌ كوردستان و عێراق دا .

له‌ ئێستادا تیپی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ پێك دێن له‌ ( ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق ، سه‌رپه‌رشتیار ، ته‌ها جه‌لال عه‌بدولاَ ، ڕاهێنه‌ر ، زرنگ سه‌لاَح محه‌مه‌د ، ڕاهێنه‌ر ، زۆزگ سه‌لاَح محه‌مه‌د ، یاریزان ، ئاكار عه‌لی‌ ساڵح ، یاریزان ، ڕه‌وه‌ند حامید عه‌بدولاَ ، یاریزان ، ئاریان عه‌لی‌ ئیحسان ، یاریزان ، ئه‌حمه‌د جه‌زار جه‌مال ، یاریزان ، نه‌با سامی‌ عه‌باس ، یاریزان ، محه‌مه‌د هێمن حه‌سه‌ن ، یاریزان ، یوسف هێمن حه‌سه‌ن ، یاریزان ، ڕێباز ناصر جه‌مال ، یاریزان ، ڕه‌هه‌ند زه‌رده‌شت عوسمان ، یاریزان ، مینا وه‌جدی‌ حسێن ، یاریزان ) .



PM:05:00:17/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌