پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌رێز جه‌مال
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی كوردستان ئاشكرایده‌كان هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان نزیكه‌و سه‌رجه‌م كاره لۆجستیه‌كان به باشی به‌رێوه‌ده‌چن .
دكتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، ته‌واوی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان به باشی به‌رێوه‌ده‌چن و له ئێستادا سه‌رقالی نوسراوی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و یانه‌كانیان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی تیپ و چالاكیه‌كانیان و هاوكات پرۆسه‌ی تانه‌دان.
جێگری سه‌رۆكی ایژنه‌ی ئۆلۆمپیی كوردستان وتیشی هه‌موو كه‌شێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌و به دڵنییایه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیك له شاری سلێمانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و گۆرانكاری گه‌وره‌ش له پێناو خزمه‌ت و به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی وه‌رزش رووده‌دات .