ته‌ندروستی -
ئانا یلكینا پسپۆڕی بواری خۆراكه و به ڕه‌گه‌ز ڕوسییه ده‌ڵێت" شیر و به‌رهه‌مه‌كانی كه كرداری ترشاندنیان به‌سه‌ردا هێنراوه ده‌ردانی ئه‌نسۆلین له له‌شدا زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌وكردن و توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و شیبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی جگه‌ر زیاد ده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات له‌ناو شیری مانگادا چه‌ندین هۆكاری گه‌شه هاوشێوه‌ی ئه‌نسۆلین هه‌یه كه به‌چكه‌ی مانگا پێویستیه‌تی نه‌ك منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن وزۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی شیره‌مه‌نی كه ده‌فرۆشرێن بڕێكی زۆر له شه‌كر و مادده‌ی پارێزه‌ری تیادایه و زۆر خواردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی له‌ش زیاد ده‌كات و زیان به كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م پسپۆڕه داوا ده‌كات له‌جیاتی خواردنی شیری مانگا شیری بزن بخورێته‌وه چونكه بڕێكی زۆر باش له كالسیۆم و فسفۆڕ و ڤیتامینه‌كانیA,B,B2,B6,C تیادایه و جه‌سته زوو سوودی لێ وه‌رده‌گرێت و نابێته هۆی ئاوسانی سك جگه له‌وه‌ش بڕێكی كه‌م شه‌كری تیادایه و ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستیاریان بۆ لاكتۆز هه‌یه ده‌توانن بیخۆنه‌وه و چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده و دوانزه گرێ و نه‌خۆشیه‌كانی ڕژێنی په‌ریزاد ده‌كات.