پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی یۆڤانتۆس گه‌یشته یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا پاش یه‌كسانبونی له‌گه‌ڵ میلان به بێ گۆڵ .
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤانتۆس میوانداری یانه‌ی میلانی كرد و یارییه‌كه بێ گۆڵ كۆتاییهات ، به‌ڵام به سود وه‌رگرتن له ئه‌نجامی یاری چوون یانه‌ی یۆڤانتۆس گه‌یشته یاری كۆتایی.
له یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 17 ریبیچ له یانه‌ی میلانی كرایه ده‌ره‌وه و له هه‌مان خوله‌كدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدانێكی سزای له ده‌ستدا .
یانه‌ی یۆڤانتۆس چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاری نێوان ناپۆلی وئینته‌رمیلان ده‌كات كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه .