ئەحمەد رازی تووشی كۆرۆنا بووە


‌پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئەحمەد رازی، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەحمەد رازی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ئیبن ئەلنەفیس لە بەغدای پایتەخت، دوای ئەوەی دەركەوت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی رازی لە عەممانی پایتەختی ئوردن گەڕایەوە و پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنای بۆ كرا، ئەنجامی پشكنینەكانی پۆزەتیڤ بووە و تووشی كۆرۆنا بوو.

تووشبوونی ئەو ئەستێرەیەی عێراق لە كاتێكدایە، رۆژی هەینی عەلی هادی، راهێنەری بەنێوبانگی عێراقی بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.


PM:03:49:13/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌