ته‌ندروستی -
سووده ته‌ندروستیه‌کانی قۆخ گه‌لێک زۆرن بۆ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كه له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باسی لێوه‌ده‌كات.
1- له کاتی ڕیجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بوونه‌وه و زۆری کێش : چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات.
2- بۆ خانمانی دووگیان : ڕێگری ده‌کات له توشبوون به قه‌بزی و زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رکیه‌کانی تێدایه که گرنگن بۆ گه‌ش کۆرپه‌له و دایکان .
3- ڕێگری ده‌کات له که‌می پۆتاسیۆم، بۆیه ڕۆڵێکی باشی هه‌یه له خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن.
4- یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست .
5- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و ڕه‌شی پێش چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی.
6- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات .
7-خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
8- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره.
9-پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری.
10- که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی.
11- پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.