پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیكی سیتینی ئیسپانی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت نازناوی خولی ئیسپانی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه نزیكتره به‌راورد به ڕیاڵ مه‌درید .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ئێزگه‌ی كادینا كوبی كیكی سیتین وتی: نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه نزیكتره به‌راورد به ڕیاڵ مه‌درید، چونكه ئێمه دوو خاڵ له پێش یانه‌ی شاهانه‌وه‌ین .
كیكی سیتین سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی مێسیش له یارییه‌كه‌ی مایۆركا دڵنیایی دایه هانده‌راو وتی به‌دڵنیایی به‌شداری یارییه‌كه ده‌كات .
ڕۆژی شه‌ممه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا پاش كۆرۆنا ڕووبه‌رووی ڕیاڵ مایۆرۆكا ده‌بێته‌وه .