پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ ته‌واوكردنی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ڕێگه به یانه‌كان ده‌دات له جێگه‌ی سێ گۆڕانكاری پێنج گۆڕانكاری ئه‌نجام بده‌ن .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بڕیاریانداوه له جێگه‌ی سێ گۆڕانكاری له یارییه‌كدا پێنج گۆرانكاری ئه‌نجام بردێت .
به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پێنج گۆڕانكارییه‌كه و ده‌بێت له ماوه‌ی سێ جاردا ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ن تا ئه‌وه‌ی یارییه‌كه زۆر نه‌وه‌ستێت ، واته ده‌بێت له جیاتی یه‌ك یاریزان دوو یاریزان له یه‌ك كاتدا گۆڕانكاری پێبكرێت .