ڕیاڵ مه‌درید داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری یه‌كلایی كرده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی  ئیسپانی داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌ .

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و لیڤه‌رپوڵ ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤینیسیۆس نیشانداوه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هیچ نیازێكیان بۆ فرۆشتنی ڤینیسیۆس نییه‌ و به‌ هیچ جۆرێك ئاماده‌ نین ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بن . 



PM:03:39:06/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 2573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌