ته‌ندروستی -
زاناكان توانیان ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بسه‌لمێنن كه ماندوێتی زۆر ده‌بێته هۆی سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ،و تویَژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی كۆڵۆمبیا باس له‌وه ده‌كه‌ن ماندوێتی زۆر هۆكاری سپی بوونی تاڵی قژ نییه و ئه‌م بابه‌ته ته‌نها قسه‌یه به‌ڵكو سپی بوونی تاڵی قژ هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه جگه له ته‌مه‌ن.
ئه‌م توێژه‌رانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌مكردنه‌وه و دانانی سنورێك بۆ دڵه ڕاوكێ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ ده‌دات و ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته.
سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ له ئه‌نجامی ڕودانی گرفتێك ڕوده‌دات له سیستمی زینده‌چالاكی له‌ش ڕووده‌دات كه په‌یوه‌ندیان به ڕێژه‌ی پرۆتینی ناو له‌ش هه‌یه كه به‌رپرسی دروستكردنی بۆیه‌ی میلانینه و جگه له‌وه‌ش كار له ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان ده‌كات و به‌مه‌ش تاڵی قژ سپی ده‌بێت به‌ڵام دوای باشبوونی سیستمی خۆراكی و باری ده‌رونی كه‌سه‌كه دوباره بۆیه‌ی میلانین ده‌رده‌درێته‌وه ناو تاڵه موه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه زۆر كات له‌م حاڵه‌تانه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت خواری تاڵه قژه‌كان سپیه و له ڕه‌گه‌وه ڕه‌شه.