پەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی مۆندۆ هاندەرانی بەرشەلۆنەی زۆر خۆشحاڵ کردووە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە بارەی دۆخی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری بەرشەلۆنەوە هەواڵێکی خۆش بلاو دەکاتەوە و ئەمەش هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە زۆر خۆشحاڵ دەکات.

لەپەڕەی یەکەمی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکەی مۆندۆ وێنەیەکی سوارێزی داناوەو و نوسیویەتی پزیشکان گڵۆپی سەوزیان بۆ سوارێز هەڵکردووە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت سوارێز بە تەواوی پێکانەکەی تێپەڕاندووەو بە وتەی پزیشکانی یانەکە بە ڕێژەیەکی زۆر ئامادەی یارییەکەی ڕیاڵ مایۆرکا دەبێت کە لە 13 ی مانگ بەڕێوەدەچێت. 


PM:09:28:04/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌