پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی عێراق دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سته كاتییه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام دا‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ و له‌سه‌ر داواكاری یانه‌كان خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه .
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه په‌یوه‌سته به بلاَوبنه‌وه و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ پاراستنی گیانی وه‌رزشكاران ئه‌و بڕیاره درا .
بڕیار بوو خوله‌كه له به‌رواری 3 ی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ده‌ست پێبكاته‌وه و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خوله‌كه‌ش ده‌سته‌ی كاتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان له شاری به‌غداد ئه‌نجام دا و دواجار بڕیار له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه درا .