‌ڕۆناڵدۆی‌ دیاردەی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ شۆك دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆناڵدۆی‌ ئەستێرەی‌ پێشووی‌ هەڵبژاردەی‌ بەڕازیل ناوی‌  پێنج یاریزان دیاری‌ دەكات كە چێژی‌ لە سەیركردنی‌ یارییان بینیوە و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شۆك دەكات.

ڕۆناڵدۆ پێنج یاریزانی‌ دەستنیشانكردووە كە چێژی‌ لێ وەرگرتوون و لەسەروو هەمووشیانەوە ناوی‌ مێسی‌ ئەرجەنتینی‌ وئەستێرەی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ داناوە .

ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی‌ زەسەن دەڵێـت: مێسی‌ لای‌ من ژمارە یەكە وهیوادار بووم كە 20 بۆ 30 ساڵی‌ تر بەوشێوەیە ببینم.
 
ڕۆناڵدۆ دەشڵێت لە دوای‌ مێسی‌ هەریەكە لە محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوڵ وئیدین هازارد لە ڕیاڵ مەدرید ونیمار داسێلڤا وكیلیان مباپێ چێژێكی‌ زۆریان پێ بەخشیوم . 

لە كۆتایشدا ڕۆناڵدۆ لەسەر مباپێ وتی‌ : خەڵك زۆر ئەو یاریزانە دەچوێنن بە من ، خێرایەكی‌ لە ڕادەبەدەری‌ هەیە وزۆر بە باشی‌ كۆتایی بە هێرشەكان دەهێنێت  و بە هەردوو قاچ شوت لێ دەدات. 

جێگەی‌ ئاماژەیە ڕۆناڵدۆی‌ دیاردە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی‌ ئەستێرەی‌ یۆڤانتۆسی‌ لەو پێنج یاریزانە دوورخستۆتەوە 


PM:09:39:01/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1810 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌