پێشمهرگه سپۆرت -
یۆرگن كلوپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئەگەری شكستهێنان لە گواستنەوەی تیمۆ وێرنێری ئەڵمانی دەیەوێت عوسمان دیمبیلی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ڕیزەكانی .
ناوی تیمۆ وێرنێری ئەستێرەی یانەی لایبزیك بە بەهێزی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە بەستراوەتەوە .
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە لە ئەگەری شكستهێنان لە گواستنەوەی وێرنێر كلوپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ چاوی لە تواناكانی عوسمان دیمبیلی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەیە و دەیەوێت بیگوازێتەوە یاریگای ئەنفێڵد