پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان سەبارەت بە گواستنەوەی هەمیشەیی ماورۆ ئیكاردی گەیشتنە ڕێكەوتنی كۆتایی .
فابریزۆ ڕۆمانی ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگ جەخت دەكاتەوە كە هەردوو یانەی پاریس و ئینتەر لەسەر نرخی كۆتایی ئیكاردی گەیشتنە ڕێكەوتنی كۆتایی و ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بە یەكجاری بۆتە موڵكی یانە پاریسییەكە.
ڕۆمانۆ دەشڵێت: یانەی پاریس سانجێرمان بە 50 ملیۆن یۆرۆ و حەوت ملیۆنی تریش وەكو پاداشت لەگەڵ ئینتەر ڕێكەوتووە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی ئیكاردی .