پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نیگەران لە بڕیاری دەستپێكردنەوە خولی ئیسپانی و پێی وایە كاتێكی كەمیان لەبەردەمدایە بۆ خۆ ئامادەكردن .
لە ماوەی ڕابردوودا خافێر تیباسی سەرۆكی یەكێتی یانەكانی خولی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردبوو كە ڕۆژی 11ی مانگی داهاتوو یارییەكانی خولی ئیسپانی دەستپێدەكاتەوە .
لەو بارەیەوە ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ڕازی نین لەو بڕیارە چونكە پێیان وایە كەمترین كاتیان لەبەر دەستدایە بۆ خۆ ئامادەكردن و تەنها 10 ڕۆژیان لە پێشە بۆ مەشقە بە كۆمەڵەكان .
جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی 15ی مانگ یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مایۆركا دەبێتەوە.