‌لیپی باشترین یاریزان دیاری دەكات كە ڕاهێنانی پێكردووە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

مارچیلیۆ لیپی ئیتاڵی باشترین یاریزانی مێژووی خۆی دیاریدەكات كەراهێنانی پێكردبێت و رەتیشدەكاتەوە پلە بەندی لەنێوان میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكات.

لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا لیپی سەرەتا وەڵامی میاتۆڤیچی سربی دایەوە كەپێیوابوو گۆڵی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی 1998 ئۆفساید نەبوە كەبەهۆی ریاڵ مەدرید لە سەرحسابی یۆڤی بوە پاڵەوانی ئەوروپا.

دواتر لیپی لەبارەی باشترین یاریزانەوە كەراهێنانی پێكردوە زینەدین زیدانی فەرەنسی دیاریكرد و ئاشكرایكرد كەزیدان خاوەنی زۆرترین بەهرەمەندی و زیرەكی و بوە لەیاریگادا.

لەبارەی بەراوردكاری نێوان میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆش مارچیلۆ لیپی ستایشی ئاستی ئەو دوو یاریزانەی كردو رەتیكردەوە كەهیچ بەراوردكارییەك لەنێوانیادا بكات و وتی: لەماوەی 20 ساڵی رابردو میسی و رۆناڵدۆ لە لوتكەی ئاستیاندا بون و ناتوانرێت هیچ كامیان لەوی دیكە بەباشتر دابنرێت و هاوشێوەی مارادۆنا و پێلیە بوون لەرابردوودا.



PM:09:58:21/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 1750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌