سكالۆنی ئامۆژگاری لاوتارۆ دەكات لە بارەی بەرشەلۆنەوە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامۆژگاری لاوتارۆ مارتینێزی هاونیشتیمانی و هێرشبەری ئینتەرمیلان دەكات پەیوەندی بەریزەكانی بەرشەلۆنەوە بكات و ئەمەش بەسوودی ئەرجەنتین وەسفدەكات.

لەمیانەی لێدوانێكیدا سكالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین وتی: لەبەرژەوەندی ئەرجەنتینە كە لاوتارۆ پەیوەندی بەبەرشەلۆنەوە بكات و شانبەشانی میسی یاری بكات كەئەمەش وادەكات گونجانی زیاتر دروست بێت و لەكۆتایشدا سود مەندی یەكەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێت.

هەروەها سكالۆنی وتیشی بروام وایە لەچەند ساڵی داهاتوو لاوتارۆ دەبێتە باشترین هێرشبەری جیهان و لەئێستاشدا ئەو یاریزانە بەرزترین ئاستی لەیاریگادا پێشكەش دەكات.

لەكۆتایشدا سكالۆنی وتی: لاوتارۆ هێرشبەرێكی ناوازە و سەرسوڕهێنەرە و پێویستە بۆ تیپێكی بەهێز یاریبكات ئەگەر چی پێشموایە ئینتەر یانەیەكی تۆكمەیە و ركابەری بردنەوەی نازناوەكان دەكات بەڵام دڵخۆش دەبم ئەگەر لاوتارۆ بچێتە بەرشەلۆنەوە.



PM:09:56:21/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 2626 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌