پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی سێ هۆكار دیاری دەكات كە بەهۆیەوە ئەگەر هەیە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی وئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ڕووبكاتە پاریس سانجێرمان .
لە ماوەی ڕابردوودا ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان سەرسامی خۆی بە ڕۆناڵدۆ نیشاندا بوو .
ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی لە نوێترین هەواڵیدا باس لە سێ هۆكار دەكات كە بەهۆیەوە ئەگەر هەیە ڕۆناڵدۆ ڕووبكاتە یانەی پاریس سانجێرمان .
هۆكاری یەكەم كە ڕۆژنامەی لیكیب ئاماژەی بۆ كردووە دابەزینی نرخی كرستیانۆ و هۆكاری دووەمی ئەگەری ڕۆشتنی مباپێ و نیمار داسێلڤا لە یانەكەدا وهۆكاری سێیەمیش سەرسامی خلێفییە سەبارەت بەو ئەستێرە پوروتگالییە .