پێشمهرگه سپۆرت -
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە بە گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانەكان و دەڵێت یاری دەكەین بۆ بردنەوە چونكە ئێمە ڕیاڵ مەدریدین.
لە یەكەم لێدوانی فەرمی دا پاش ڤایرۆسی كۆرۆنا زیدان وتی : پاش 60 ڕۆژ گەڕاینەوە بۆ كاركردن لە یانەكە ، بێگومان ئێمە خۆشحاڵین بە گەڕانەوەمان بۆ ڕاهێنانەكان ، ئێمە لە ماڵیشەوە هەر ڕاهێنەر بوین ودۆخی منداڵەكانیشم زۆر باشە .
زیدان لە دێژەی قسەكانیدا دەڵێت : هەفتەیەكی زۆر باشە بۆ ئێمە و ڕاهێنانەكان بە شێوەی كۆمەڵ كۆمەڵی بچوك كاریگەری باشی دەبێت.
لە كۆتایشدا زیدان وتی: 11 یاریمان ماوە، ئێمە یاری دەكەین بۆ بردنەوە ی تەواوی نازناوەكان، ئەمە سیفەتی ڕیاڵ مەدریدە .