بایرن میونخ گرێبەستی‌ مانیۆل نۆیەری‌ نوێ كردەوە




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بە شێوەیەكی‌ فەرمی‌ یانەی‌ بایرن میونخ گرێبەستی‌ مانیۆل نۆیەری‌ بۆ ماوەی‌ دوو ساڵی‌ تر درێژكردەوە.

لە بەیاننامەیەكی‌ فەرمیدا یانەی‌ بایرن میونخی‌ ئەڵمانی‌ ئاشكرای‌ كردووە كە گرێبەستی‌ نۆیەری‌ گۆڵپارێزی‌ تیپەكەیان تا هاوینی‌ 2023 نوێكردۆتەوە .

لە میانەی‌ لێدوانێكیدا كارل هاینز ڕۆمەنیگەی‌ بەڕێوەبەری‌ جێبەجێكاری‌ یانە باڤارییەكە وتی‌: زۆر خۆشحاڵم بە نوێكردنەوەی‌ گرێبەستی‌ نۆیەر و ئەو باشترین گۆڵپارێزی‌ جیهان و سەركردەی‌ تیپەكەمانە .

نۆیەر لەگەڵ بایرن میونخ حەوت نازناوی‌ خولی‌ ئەڵمانی‌ ونازناوێكی‌ خولی‌ یانە پاڵەوانەكان و یەك نازناوی‌ جامی‌ جیهانی‌ یانەكانی‌ بردۆتەوە .


PM:09:35:20/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 1257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌