سەرۆكی پێشووی ئینتەرمیلان داهاتووی مێسی یەكلایی دەكاتەوە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

سەرۆكی پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت كە هەموو یانەیەك ئارەزووی گواستنەوەی لیۆنیل میسی دەكات بەڵام بەدووری دەزانێت ئەو یاریزانە ریزەكانی یانە كەتەلۆنیەكە جێبهێڵت.

لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشكرایدەكات میسی خەونی هەموو یانەیەكە كە یاری بۆ بكات،چونكە ئەو تا ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام ئەوە بەدوور دەزانم ئەو یاریزانە ریزەكانی بەرشەلۆنە جێبهێلێت كە تێیدا گەورە بوە و كردویەتیە ئەستێرەیەكی مێژوویی تۆپی پێ.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئەو سەرۆكەی پێشووی نیراتزۆری ئاماژە بە وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئینتەر دەكات لە لایەن زهانگەوە كە بە بچوكترین سەرۆكی یانەكە لە مێژوودا ئەژمار دەكرێت و بە پیاوێكی زیرەك و ئەرێنی وەسفی دەكات، بەجۆرێك كە پێیوایە توانای ئەو ئەركەی هەیە كە پێیدراوە و دەتوانێت رۆلی خۆی بگێرێت.

لە كۆتاییشدا مۆراتی دەبارەی بەروارد لە نێوان مۆرینۆ و كۆنتی دا دەلێت قورسە ئەو بەراوردە بكەین، ئەوان هەردووكیان راهێنەری پیشەگەرن و بە بەهێزی پلانەكانی خۆیان لە یاریگادا رەنگپێدەدەنەوە.


PM:11:00:19/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 2234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌