پێشمهرگه سپۆرت -
بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە دانێل لیفی سەرۆكی تۆتنهامەوە كردووە تا ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی هاری كینی هێرشبەری ئەو یانە ئینگلیزیە بدات ، بەڵام سەرۆكی یانە لەندەنییەكە سەرۆكەكەی بەرشەلۆنەی شۆك كردووە .
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە ماوەی ساڵێكە یانەی بەرشەلۆنە بە شوێن هێرشبەرێكدا دەگەڕێت بۆ شوێنەكەی سوارێز چونكە دەزانێت كە تەمەنی بەرەو هەڵكشان چووە وئاستی دابەزیوە .
ڕۆژنامەكە دەڵێت: بارتۆمیۆ لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی بە دانێل لیفی سەرۆكی تۆتنهامەوە كردووە تا ئەوەی لە بارەی هاری كینەوە قسە بكەن ، بەڵام سەرۆكی تۆتنهام نرخێكی خەیاڵی بە بارتۆمیۆ وتووە و ئەو سەرۆكەی شۆك كردووە .
لە كۆتایشدا مۆندۆ باس لەوە دەكات كە دوای ئەم بابەتە بەرشەلۆنە دەستی كردووە بە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان .