پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عێراق به شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و بڕیاریان دا له به‌رواری 3 ی ته‌مووزی 2020 یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكه‌نه‌وه .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و بڕیار درا به ڕه‌چاو كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان یارییه‌كانی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی یانه به‌شداره‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه .
جێگه‌ی باسه له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری 2020 و به‌هۆی بلاَوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق وه‌ستان و پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ش بڕیاره جارێكی دیكه یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه .