پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئامانجی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌و به‌رده‌وام ده‌بن .
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی چالاكییه‌كانی تیپه‌كانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و بارودۆخه ته‌ندروستییه و قه‌یرانی دارایی ڕاگرت ، ئه‌مه‌و دوای هه‌وڵ و خه‌م خۆری و دڵسۆزی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیار درا به به‌رده‌وامی دانی چالاكییه‌كانی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان بێ به‌ش نه‌بوو له‌و قه‌یران و بارودۆخه‌ی هاته پێش ، هه‌روه‌ك مورادی ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دڵسۆزانه و خه‌م خۆرانه و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی وه‌رزشی له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی دوایی كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان بڕیاریان دا به به‌رده‌وامی دانی چالاكییه‌كانی تیپه‌كه‌مان و ئه‌وه‌ش دوایی پێداچوونه‌وه به كار‌و به‌رنامه‌كان .
هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان مورادی به ناوی ستافی ڕاهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزانان سوپاسی ته‌واوی ئه‌ندامانی كارگێڕی یانه‌كه‌یان و به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم قاسمی كرد وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و به‌لێنیان دووپات كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن و دڵسۆزانه كار بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان و ده‌كه‌ن و ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ ده‌ست خستنی خه‌ونه‌كان و ئه‌نجامه‌كان بۆ یانه‌كه‌یان .