پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەیەك ئینگلیزی كاتی یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا دەكات .
یاری چوون یانەی مانچستەرسیتی لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ توانی 2-1 لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە و یاری گەڕانەوەش دەبوو لە مانگی سێ بەڕێوەبچێت لە یارگای ئیتیحادی تایبەت بە مان سیتی ، بەڵام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو چالاكیە وەرزشییەكانی پەك خست .
ڕۆژنامەی دەیل مەیلی ئینگلیزی كاتی یاری گەڕانەوەی نێوان ئەو دوو یانەیەی ئاشكرا كردووە و جەختدەكاتەوە یارییەكە لە حەوتی مانگی هەشت بەڕێوە دەچێت .