‌ئینتەرمیلان داوایەكی‌ گرنگ لە بەرشەلۆنە دەكات لە بارەی‌ لاوتارۆ مارتینێزەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ ئینتەرمیلان داوا لە بەرشەلۆنە دەكات هەڵوێستی‌ خۆیان لە بارەی‌ گرێبەستكردن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی‌ هێرشبەری‌ یانەكەیانەوە یەكلایی بكەنەوە .

یانەی‌ بەرشەلۆنە ئارەزووی‌ گواستنەوەی‌ لاوتارۆ مارتینێز دەكات ویانەی‌ ئینتەرمیلانیش داواكاری‌ زۆری‌ بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە هەیە.
 
ڕۆژنامەی‌ سپۆرتی‌ كەتەلۆنی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە یانەی‌ ئینتەرمیلان خەریكی‌ ئامادەكردنی‌ پلانی‌ وەرزی‌ داهاتوووەو دەیەوێت بزانێت كە لاوتارۆ دەمێنێتەوە یان تیپەكەیان جێدەهێڵێت ئەمەش پەیوەندی‌ بە بەرشەلۆنەوە هەیە .

سپۆرت ئاماژە بەوەش دەكات كە ئینتەرمیلان ڕازی‌ بووە بە كەمتر لە 111 ملیۆن یۆرۆ كە مەرجی‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستەكەیەتی‌ لاوتارۆ بفرۆشێت بە بەرشەلۆنە ، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە 60 ملیۆن لەگەڵ یاریزان بداتە یانە ئیتاڵییەكە .

لە كۆتایشدا ڕۆژنامەكە دەڵێت  كە ئینتەرمیلان داوای‌ لە بەرشەلۆنە كردووە لە مانگەدا خۆیان لەسەر گرێبەستەكە یەكلایی بكەنەوە.
 



PM:03:40:15/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 3407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌