پێشمهرگه سپۆرت -
درایس مێرتینێزی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی ناپۆلی یانەی داهاتووی دیاری دەكات لە نێوان چێڵسی وئینتەرمیلاندا.
لەو بارەیەوە پێگەی سكای ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەكردووە كە مێرتینێز نایەوێت خولی ئیتاڵی جێبهێڵێت و دەیەوێت لەو خولە درێژە بە یاریكردن بدات .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە مێرتینێز ئارەزووی یاریكردن دەكات لە ژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی دا .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی چێڵسی ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەی ناپۆلی هەیە.
گرێبەستی مێرتینێز لەگەڵ ناپۆلی لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.