پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت میلان سكریناری بەرگریكاری یانەی ئینتەرمیلان بكاتە جێگرەوەی جیرارد پیكی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی .
جیرارد پیكی تەمەنی بەرەو هەڵكشان دەچێت و یانەی بەرشەلۆنەش دەیەوێت جێگرەوەیەك بۆ ئەو یاریزانە پەیدا بكات .
سەرچاوەكان لە ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە دەیانەوێت میلان سكریناری بەرگریكاری ئینتەرمیلان بكەنە جێگرەوەی پیكی ولەگەڵ لینگلێت دوانەیەكی بەهێزی پێ دروست بكەن لە هێڵی بەرگری یانەكەدا .
نرخی ئێستای سكرینار لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت و یانەی ئینتەرمیلانیش هەروا بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت .