پێشمهرگه سپۆرت -
بە فەرمی یەكێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاری داوە كە ئەم وەرزە باشترینەكان دیاری نەكات و خەڵاتی زەبێست ناداتە هیچ یاریزانێك .
وابڕیار بوو كە مانگی نۆ فیفا باشترینەكان ئەم وەرزە هەڵبژێرێـت وخەڵاتی زەبێستیش ببەخشێت .
بەلام لە كۆبونەوەیەكی فەرمیدا فیفا دابەشكردنی خەڵاتەكانی لە وەرزی ئەمساڵ هەڵوەشاندەوە.
بەڵام تاوەكو ئێستا گۆڤاری فرانس فتبۆڵ كە خەڵاتی باڵۆن دۆڕ دەبەخشێتە باشترین یاریزانی جیهان هیچ هەڵوێستێكی نەبووە .
جێگەی ئاماژەیە وەرزی ڕابردوو مێسی خەڵاتی زەبێستی بردەوەو كلوپیش بووە باشترین ڕاهێنەر.