پێشمهرگه سپۆرت -
بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا وادەی دەستپێكردنەوەی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی ئاشكرا كرد.
ماوەی 90 ڕۆژە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی وەستاوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڕێژەیەكی زۆر لەو وڵاتە.
یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە یارییەكانی ئەم وەرزەی كاڵچیۆ لە 13ی مانی شەش دەستپێدەكاتەوە .
لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆس بە جیاوازی خاڵێك لەگەڵ لازیۆ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە .