‌گاریس بێڵ بابەتی چوونی بۆ نیوكاسڵ یەكلایی كردەوە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

گاریس بێڵی وێڵزی  وئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بابەتی چوونی بۆ یانەی نیوكاسڵ یەكلایی دەكاتەوە.

پاش كڕینەوەی لەلایەن سەرمایەدارە سعودییەكانەوە یانەی نیوكاسڵ دەیەوێت چەندین ئەستێرە بگوازێتەوە ڕیزەكانی ولە نێوانیشیاندا گاریس بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە گاریس بێڵ نایەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بە هیچ جۆرێك یانەی ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت بۆ هیچ یانەیەكی تر.

لە كۆتایشدا پێگەكە دەڵێت گاریس بێڵ دەجەنگێت لە پێناو ئەوەی تا كۆتایی گرێبەستەكەی كە ساڵی 2022 كۆتایی دێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت .



PM:08:26:12/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 2026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌