پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ هەریەكە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی وهێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان و میرالیم پیانیچی یاریزانی ناوەندی یۆڤانتۆس لەسەر تەواوی مەرجە تاكە كەسییەكان گەیشتونەتە رێكەوتن .
فرانسیس ئەگیلاری ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگ لە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە لەسەر تەواوی مەرجە تایبەتییەكان لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان گەیشتۆتە ڕێكەوتنی كۆتایی .
ئەو ڕۆژنامەنوسە دەڵێت بەرشەلۆنە لەگەڵ لاوتارۆ لەسەر گرێبەستێك بۆ ماوەی چوار وەرز گەیشتونەتە رێكەوتن و لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ وەرزی دواتریش بە موچەی ساڵانەی هەشت بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ.
لە لایەكی ترەوە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت دەڵێت: میرالیم پیانیچ رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە و لەگەلیشیدا گەیشتۆتە رێكەوتنی كۆتایی، بە جۆرێك تا 4 وەرز پێكەوە بەردەوام دەبن و راگەیاندنی گرێبەستەكەش نیمچە فەرمی یە و نزیكە لە ئاشكراكردنی بە شێوەیەكی فەرمی