پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردی ئه‌حمه‌د ماوه‌ی 21 ساڵه وه‌ك ڕاهێنه‌ری تۆپی سه‌رمێز توانیویه‌تی چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وان بكاته دیاری بۆ شاری سلێمانی و ئه‌و هه‌رده‌م ماندوو بوون نابێته هاوڕێی ، هه‌ردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی كارانتینه نه‌یده‌توانی هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بكاته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ند بوونیان به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌لاَم په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌بوو بۆ ڕێنوینی و به‌رده‌وامی دان به مه‌شقه‌كان له ماڵه‌وه .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره كه خۆی به پێشمه‌رگه‌یه‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌زانێت پاش كۆتاهاتنی كه‌ره‌نتین زۆرێك له یاریزانانی مندالاَن و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی بانگێشتی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان كرده‌وه و یاریزانان به‌وپه‌ڕی دڵخۆشی هاتنه‌وه نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه .
له لێدوانێكی تایبه‌ت هه‌ردی ئه‌حمه‌د به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پاڵپشتی به‌رده‌وامی یانه‌كه‌مان و پشتگیریان بۆ یاریزانان زیاتر و زیاتر هانی ئێمه ده‌دات كه خزمه‌ت به یارییه‌كه بكه‌ین و هه‌رده‌م له هه‌وڵی دروست كردنی یاریزانی به ئه‌زموون بین كه خۆش به‌ختانه‌ش له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا توانیومانه چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز پێبگه‌یه‌نین كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بینراون و له خول و پاڵه‌وانێتییه نێو خۆییه‌كاندا ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بووه كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( به‌ڵێن سه‌لاَح ، ڕێكار سه‌ردار و باساك عه‌لی ) و چه‌ندینی تر بوون .
هه‌ردی ووتیشی ئێستاش و بۆ ئاینده به‌رده‌وام ده‌بین و پاڵه‌وانی نوێ بۆ ململانێی یارییه به‌هێزه‌كان پێده‌گه‌یه‌نین و به‌رده‌وام و به‌رده‌وام ده‌بین له یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .