پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ و تۆكمه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ڵێن حه‌یده‌ری راهێنه‌ری تیپه‌كه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات و به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ئه‌وان به‌رده‌وامن له مه‌شقه‌كانیان .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری و مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌یان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كیژانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك له مه‌شق و ئاماده‌كاری دابڕان ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی جیهانی گرتۆته‌وه به گرنگمان زانی له ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان مه‌شق و ڕاهێنانی به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌ین ، به‌ڵێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له نێو هۆڵی تایبه‌ت به تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانیان ده‌ست پێكردۆته‌وه و كیژه یاریزانان به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كان مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی ، هیوادارین ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنین و خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ست پێبكرێته‌وه تا ته‌واوی یاریزانانی كوردستان و عێراق له یارییه‌كه دانه‌بڕێن و كێبڕێكی وه‌رزشی ده‌ست پێبكاته‌وه .
دواجار به‌ڵێن حه‌یده‌ر سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه ته‌واوی هاوكارییه‌كان و پاڵپشتی تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ڵێن یان دووپات كرده‌وه كه ئه‌وان بۆ ئه‌نجام و نازناوی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان یه‌ك ده‌ست له‌گه‌ڵ كیژه یاریزانان له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دابن .