پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی فیفا بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و ده‌ست نیشان كردنی ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه بردنی یه‌كێتیه‌كه ، ڕۆژی شه‌ممه 25 / 4 / 2020 ئه‌و لیژنه‌یه كۆبونه‌وه‌ی ژماره حه‌وتی خۆی له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام دا و چه‌ندین بڕیاری دا .
یه‌كێتیه‌كه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كاره‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێ كه بڕیاره له پاش شه‌ش مانگ ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌مه‌و یه‌كێتی كاتی توێی پێی عێراق له ژێر رێنماییه‌كانی فیفا ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له موچه‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بكات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی وه‌رزشی جیهانی گرتۆته‌وه و پێیدا تێده‌په‌ڕێت .
لیژنه‌ی وتوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بریتین له ( ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ، شامل كامل و ئه‌سعه‌د لازم ) و پاش وه‌رگرتنی ڕای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌و ته‌واوی پاڵپشتی بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ی تۆپی پێی عێراق ده‌ربڕیوه .
ئه‌مه و یه‌كێتییه كاتییه‌ی عێراق بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق چاوه‌ڕوانی حكومه‌ته تا بزانرێت خوله‌كه له چ به‌روارێك ده‌ست پێده‌كاته‌وه .