ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی‌ پێشبینی نەكراو واژوو بكات





پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لازارۆی‌ بەڕازیلی‌ و یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوەدی‌ یانەی‌ فلامینگۆ واژووبكات .

ڕۆژنامەی‌ دیفینسا سینتراڵی‌ ئیسپانی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە پیرێزی‌ سەرۆكی‌ یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید ئارەزوویەكی‌ زۆری‌ بۆ گواستنەوەی‌  لازارۆی‌ بەڕازیلی‌ وئەستێرەی‌ تەمەن 17 ساڵی‌ یانەی‌ فلامینگۆ هەیە ودەیەوێت لە گواستنەوەكانی‌ ئەم هاوینە بیگوازێتەوە ڕیزەكانی‌ .

لازارۆ وەكو دروستكەری‌ یاری‌ و لە لای‌ چەپیش یاری‌ دەكات و توانی‌ لەگەڵ هەڵبژاردەی‌ بەڕازلیش نازناوی‌ مۆندیالی‌ لاوان بباتەوە . 



PM:04:27:23/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 3322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌