پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ده‌رهاویشته‌ی بلاَوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاش وه‌ستاندنی ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان ، یانه‌ی پێشمه‌رگه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌كان چالاییه‌كانی تیپه‌كانی له ژێر ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵپه‌سارد .
له دوا بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی و پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای یانه و وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسای دا و به ڕه‌چاو كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ئه‌م بڕیارانه درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ڕێوه چوو ، سه‌ره‌تا ڕاپۆرتی چالاكییه‌كان له ماوه‌ی ڕابردوودا خوێندرایه‌وه و دواتر بڕیار درا به به‌رده‌وامی دانی چالاكییه‌كانی تیپه‌كانی ( تۆپی پێ ، باله و تۆپی سه‌رمێز ) ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و تیپانه پێش بڕیاری كه‌ره‌نتینه له خول و پێش بڕكێكان به‌رده‌وام بوون .
ئه‌مه و له بڕیارێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه ته‌واوی چالاییه‌كانی تیپه‌كانی دیكه ڕاده‌گیرێت ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی یانه به پابه‌ند بوونی به بۆنده‌كانی یاریزانان و خۆی نه‌خاته به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له دابین كردنی مووچه له كاتێكدا دیار نیه دوای كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م دۆخه ته‌ندروستییه ده‌رهاوێشته‌كان له ڕووی دارایی یه‌وه چی سیناریۆیه‌ك پیشان ده‌دات و كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر تاك یاخود دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت ، هه‌ربۆیه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و دوای تێپه‌ڕ بوونی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه جارێكی دیكه ستراتیژی خۆی داده‌ڕێژێته‌وه ئه‌وه‌ش به پێی ئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌كان .