مێژوو ییه‌ - ڕیاڵ مەدرید 50 ملیۆن پێشكەشی‌ 17 ساڵێك دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە  گرێبەستێكی‌ گەورە پێشكەشی‌ یانەی‌ پۆرتۆی‌ پورتوگالی‌ بكات بۆ گواستنەوەی‌ فابیۆ سێلڤای‌ هێرشبەری‌ 17 ساڵی‌ ئەو یانەیە .

لە ئێستادا یانەكانی‌ بەرشەلۆنە وئەتلەتیكۆ مەدرید و یۆڤانتۆس گرنگیەكی‌ زۆر بە گواستنەوەی‌ فابیۆ سێلڤا دەدەن.

ڕۆژنامەی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كەتەلۆنی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید بەرپرسانی‌ پۆرتۆیان ئاگاداركردۆتەوە لەوەی‌ كە ئامادەن بڕی‌ 50 ملیۆن یۆرۆیان پێدەن لە پێناو گواستنەوەی‌ فابیۆ سێلڤای‌ هێرشبەری‌ لاوی‌ 17 ساڵی‌ ئەو یانەیە .

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت یانەی‌ پۆرتۆ نایەوێت دەستبەرداری‌ تواناكانی‌ ئەو یاریزانە بێت و دەیەوێت بۆ ماوەیەكی‌ زۆر پارێزگاری‌ لە تواناكانی‌ بكات.

فابیۆ سێلڤا تا 2022 گرێبەستی‌ لەگەڵ پۆرتۆ هەیە و مەرجی‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستەكەی‌ 125 ملیۆن یۆرۆیە .
فابیۆ سێلڤا ئەم وەرزە 21 یاری‌ لە تەواوی‌ پاڵەوانێتییەكان بۆ پۆرتۆ ئەنجامداوەو سێ گۆڵی‌ تۆماركردووە ودوو گۆڵیشی‌ دروستكردووە .
 



PM:04:11:07/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 4390 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌