پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی فلی كۆتینۆی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەی دیاری دەكات كە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی بایرن میونخ یاری دەكات .
لە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتینۆ گرێبەستی خواستنەكەی لەگەڵ بایرن میونخ كۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە .
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرشەلۆنە ئامادەنییە بە كەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی كۆتینۆ بێت .
سپۆرت باس لەوەش دەكات بەرشەلۆنە ئامادەیە جارێكی دیكە بە خواستن كۆتینۆ بداتە یانەیەكی تر ولە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو بە یەكجاری دەستبەرداری تواناكانی بێت .
لە ئێستادا یانەی چێڵسی نزیكترین یانەیە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە