پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕاستی نزیكی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی و بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆس لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە یەكلایی دەكاتەوە .
لە ماوەی ڕابردوودا چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكردوو كە دی لێخت دەیەوێت لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یانەی یۆڤانتۆس جێبێڵێت ویانەی ڕیاڵ مەدریدیش نزیكە لە گواستنەوەی .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە ئەم هەواڵانە هەمووی بێ بنەمان و دی لێخت بە هیچ جۆرێك نایاوێت یانەی یۆڤانتۆس جێبێڵێت و تەواوی ژووری جل گۆڕین و بەرپرسانی یانەكەش متمانەیان بە تواناكانی هەیە .
لە كۆتایشدا ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت ڕاستە ڕیاڵ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی دی لێخت دەكات ، بەڵام ئەو بەرگریكارە بیری لە ڕۆشتن نەكردۆتەوە.