هه‌رێز جمال -
له ساڵی 2013 به دیاریكراوی له رۆژی 6ـی ئه‌پریلی ئه‌و ساڵه رێكخراوی یونسكۆی جیهانی بریاریدا ئه‌و رۆژه بكاته رۆژێكی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش و ناوی لێنا رۆژی جیهانی وه‌رزش بۆ ئاشتی و گه‌شه‌پێدان، دواتر رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژی 23ـی مانگی 8ـی ئه‌و ساڵه داواكه‌ی یونسكۆی په‌سه‌ندكردو له 6ـی ئه‌پریلی 2014 لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌پۆرت كردنی بریاره‌كانی یونسكۆو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاند كه هاوكاتی ئه‌و رۆژه بوو له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مجار ئۆلۆمپیادی هاوچه‌رخ له ساڵی 1896 به‌رێوه‌چوو .
هه‌مووان چاك ده‌زانن كه یونسكۆو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێخراوێكی تایبه‌ت به وه‌رزش نییه ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به وه‌رزشه‌وه لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهانیه‌و ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌و لیژنه‌یه رێگه‌پێدراوی یه‌كه‌مه له جیهان بۆ كاروباره وه‌رزشیه‌كان .
به‌لام یونسكۆ كه هاوپه‌یوه‌ستی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت رۆلێكی گه‌وره بگرێت له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان‌وی جیهان له ته‌واوی چین و توێژه‌كان بۆ گرنگیدان به وه‌رزش به تایبه‌ت له ئاستی منداڵان، هاوكات كاری له پێشینه‌ی گۆرین و ئاراسته‌كردنی رۆلێكی به‌هێزه له تێروانینی به‌رزی هاوڵاتیان بۆ وه‌رزش له رێگه‌ی په‌یامه‌كانیه‌وه .
یونسكۆو یونسێف وای ده‌بینن، وه‌رزش هۆكارێكی گرنگی گه‌شه‌پێدانه ، ده‌زانن به‌ره‌و
پێشچوونی هۆكاره بۆ گه‌شپێدانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له ته‌واوی رووه جیاوازه‌كانی، هاوكارێكه بۆ به‌خشنده‌یی رێزگرتن له ته‌واوی كۆمه‌ڵگا .
په‌یامه‌كه‌ی یونسكۆ وای ده‌بێت ، وه‌رزش چه‌كێكی به‌هێزه بۆ زیاتر رێزگرتن و سه‌پاندنی ماقه‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ده‌ڵێن هه‌نگاوێكی باشمان بڕیوه.
وه‌رزش له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی كه له مێژه‌وه هه‌ڵگیرتووه په‌یامی ئاشتی و رۆشنبیرییه‌كی فراوانی گفتوگۆیه ئه‌و په‌یامه‌ش زۆر كات بووه به هۆكار بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه سیایه‌كانی نێوان وڵاتان و هۆكار بووه بۆ دروستبوونی ئاشته‌وایی گه‌لان .
لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازتر بۆ رۆژی جیهانی وه‌رزش
له زۆرێك له وڵاتان تاوه‌كو ئێسته 6ـی ئه‌پریل وه‌ك رۆژێكی وه‌رزشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه یاخود هه‌ر باس نه‌كراوه یاخود هه‌ر نه‌زانراوه ، هه‌ندێك له وڵاتانی تریش رۆژێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، بۆ نموونه له قه‌ته‌ر له مانگی 2ـی هه‌موو ساڵێك رۆژێك هه‌یه به ناوی رۆژی وه‌رزش كه ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژێكی نیشتیمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ته‌واوی وڵات له‌و رۆژه ووشه‌ی وه‌رزش و هێمای وه‌رزش ده‌پۆشێت و هه‌ر له ئه‌میری وڵاته‌وه تاوه‌كو بچووكترین منداڵ چالاكی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌دات و به وه‌رزشه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت .
له كوردستان هیچ رۆژێك نییه به ناوی وه‌رزشه‌وه
له كوردستان تاوه‌كو ئێسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژێك نییه به ناوی وه‌رزشه‌وه ، كار به‌و رۆژه جیهانیه نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت هیچ كارێكێش نه‌كراوه رۆژێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به فراوانی وه‌رزش بكرێت، له چه‌ند ساڵی رابردوو به په‌یامی سیاسی هه‌وڵدرا رۆژێك بۆ وه‌رزش ته‌رخانبكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش به هۆی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرا‌و هه‌وڵه‌كه سه‌ری نه‌گرت ، له یه‌كێك له ساڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی كرچ و كاڵ ئەو یادە كرایه‌وه،پاش ئەوەش پارساڵ چەند گەنجێک چه‌ند چالاكیه‌ك له هه‌ولێر دهۆك بەڕێوەبرد به‌ڵام سلێمانی و ئه‌و به‌رپرسه وه‌رزشیانه‌ی له شاری سلێمانی بوون نه‌چوونه ژێر باری داواكارییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌و رێكخراوه‌كه‌ش به هاوشێوه‌ی یاده‌كه‌ی پاركی ئازادی چه‌ند چالاكیه‌كیان كرد و تاوه‌كو ئێسته‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رۆژه‌و هیچ رۆژێك له لایه‌ن هیچ یه‌كه‌یه‌كی یاسایی و ده‌سه‌ڵاته‌وه دانی پێدا نه‌نراوه .
كۆڤیده‌كه‌ی 2020 یاده‌كه‌ی ئه‌مساڵی له‌ناوبرد
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌مساڵداو وه‌ستانی ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان ، ئه‌مساڵ هیچ لایه‌نێك و هیچ وڵاتێك یاده‌ی ئه‌و رۆژه ناكاته‌وه ، به‌ڵام رێكخراوی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی وه‌رزشی كه چه‌ندین ساڵه دامه‌زراوه‌و چالاكیه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌نجامده‌دات ئه‌مساڵ به په‌یامێكی جیهانی و ئه‌لیكترۆنی یاده‌كه كه ئه‌ویش به هاشتاگی #WhiteCard بۆ جیاوازی نه‌كردن له نێوان وه‌رزشكاران له رووی ره‌نگ و پێست و چینایه‌تیه‌وه .
بۆ نووسینەوەی ئەم بەرهەمە سوود لە وێبسایتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی وەرزش بۆ ئاشتی و گەشەپێدان وەرگیراوە