پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڤان دی بیكی هۆڵندی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام بابه‌تی چوونی بۆ ریاڵ مه‌درید یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له میانه‌ی نوێترین لێدوانی‌دا بۆ ڕۆژنامه‌ی هێڵدنی هۆڵندی ڤان دی بیك ده‌ڵێت: یاریكردن بۆ خۆر هه‌میشه سه‌رنج ڕاكێشه، به‌ڵام نا ، من هیچ وانیه‌كی زمانی ئیسپانیم نه‌خوێندووه ، وه به‌ڵێم بۆ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه و هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
ڤان دی بیك ده‌شڵێت : باوه‌ڕێ بكه‌ین ، من خۆشه‌ویستم له ئه‌یاكس ویانه‌كه‌م زۆر خۆشده‌وێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڤان دی بیك له كاتێكدایه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات .