پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخی دەستبەرداربونی لە تواناكانی كۆتینۆی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەی دیاری كردووە و یانەی چێڵسیش پەیوەندی فەرمی بە بریكارەكەیەوە كردووە .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی میترۆی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرشەلۆنە دەیەوێت بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری تواناكانی كۆتینۆ بێت .
لە لایەكی ترەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیش باس لەوە دەكات كە یانەی چێڵسی لەندەنی گفتووگۆی فەرمی لەگەڵ بریكاری ئەو ئەستیچرە بەڕازیلیە كردووە تا ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بیگوازێتەوە ریزەكانی .