پێشمهرگه سپۆرت -
كیلیان مباپێ سەردەكەوێت بەسەر مێسی و رۆناڵدۆ وتەواوی ئەستێرەكانی تردا لە شەش مانگی ڕابردوودا.
پێگەی ئۆبتای بەناوبانگ بۆ ئامار و ژمارە پێوانییەكان لیستی باشترین یاریزانەكانی لە شەش مانگی ڕابردوودا بڵاوكردەوە .
ڕیزبەندییەكە شەش پێوەری دیاری كردووە وبە پێی ئەمە ریزبەندیەكەی داناوە كە بریتین لە گێڕانەوەی تۆپ و تۆپ دروستكردن و وردی لە شوت لێدان و باشبونی یاریزانەكە لەگەڵ یانەكەیدا و سزای یاریزانەكە وناوی یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوە .
لە ڕیزبەندیەكەدا مباپێ لە پلەی یەكەمدایە بە كۆكردنەوە 91 خاڵ و پلەكانی دووەم وسێیەمیش هەر یاریزانانی پاریس سانجێرمان گرتوویانە كە ڤێراتی وكیمپیپین .
نیماریش پلەی شەشەمی گرتووە ، هەرچی مێسیە لە پلەی هەشتەمدایە وڕۆناڵدۆش پلەی 15 هەمی گرتووە .