‌بەرشەلۆنە نرخی‌ عوسمان دیمبیلی‌ دیاری‌ كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ نرخی‌ دەستبەرداربونی‌ لە تواناكانی‌ عوسمان دیمبیلی‌ فەڕەنسی‌ و ئەستێرەی‌ هێڵی‌ پێشەوەی‌ یانەكەی‌ ئاشكرا كرد .

ڕۆژنامەی‌ زەسەنی‌ بەڕیتانی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە یانەی‌ بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە لە گواستنەوەكانی‌ ئەم هاوینەدا دەستبەرداری‌ تواناكانی‌ عوسمان دیمبیلی‌ بێت و ئامادەش نییە بە كەمتر لە 110 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری‌ تواناكانی‌ بێت .

جێگەی‌ ئاماژەیە یانەكانی‌ لیڤەرپوڵ وئارسیناڵ ومانچستەرسیتی‌ گرنگی‌ بە تواناكانی‌ دیمبیلی‌ دەدەن .
 



PM:08:36:03/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 2672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌